Use APKPure App
Get حوجرەی کوردستان old version APK for Android
ئەپڵیکەیشنێک بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ئاینی ئیسلام
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على خير خلقه محمد وآله و صحبه أجمعين أما بعد:
سەرەتا پیرۆزبایی لە خۆم و ھەموو خوێندکارەکانی زانستە شەرعیەکان دەکەم بە بۆنەی دروستکردنی لەم بۆوەی.
پاش ھەست کردن بە لاوازی یوتوبی کوردی لە بواری عیلمە شەرعیەکاندا سوپاس بۆ خوا پاش 4 ساڵ کارکردن توانيمان قۆناغێکی زۆر باش ببڕین و کۆمەڵێک کتێب و وانەی زۆر دابنێین لە یوتوبی کەناڵەکەمان بە ناوی (حوجرەی کوردستان), کە تا ئێستا کۆی ئەو وانانەی ئەپڵۆدکراوە, گەشتووەتە 6660 وانە.
سوپاس بۆ خوا تا ئێستاش بەبەردەوامی وانە لەکەناڵەکەماندا ئەپڵۆد ئەکرێ, لەڕاستیدا مۆنتاج و ئەپڵۆدی یەک وانە, بە نزیکی پێویستی بە 20 خولەک کارکردنە, بەڵام بە تەوفیقی ئیلاهی توانیمان ئەم خزمەتە بچووکە بکەین.
لەئێستادا ژمارەی ئەو کتێبانەی لەزانستەکاندا دامان ناون بەم شێوەیەن:
١- النحو: ٢٧ کتێب
٢- الصرف: ١٣ کتێب
٣- الفقە: ١٤ کتێب
٤- العقیدة: ٣ کتێب
٥- أصول الفقە: ٧ کتێب
٦-البلاغة: ٦ کتێب
٧- الوضع: ١ کتێب
٨- العروض: ٢ کتێب
٩- المنطق: ٣ کتێب
١٠-علم الحدیث: ٥ کتێب
ئەم کتێبانە ھەندێکیان بە شەرحی دوو مامۆستا یان زیاتر دامان ناون واتە دوبارەکانیشمان بە کتێبێک دانانوە.
کارکردنمان مەنھەجی بووە ھەوڵمانداوە کام کتێبە لە حوجرەکاندا خوێندراوە ئەوانە بڵاو بکەینەوە خۆشحاڵانە زۆربەی کتێبە باڵاکانی زانستەکانمان بڵاو کردۆتەوە لەنێویاندا: جمع الجوامع - مختصر المعاني - سیوطی - جامي - مغني اللبیب - تدریب الراوي - تصریف الملا علي - شرح النظام - منھاج الطالبین - عبدالله یزدي.
وە ھەوڵمانداوە لەھەموو زانستەکاندا ئاستی سەرەتایی و ناوەندی و کۆتایی دابنێین بە شوکرانەی خوا سەبوونتوا سەبوونتو
پاش ئەم کارانە بۆ زیاتر پێشخستنی کارەکان و ئاسانکاری زیاتر ھەستاین بە دروستکردنی ئەپێک بە ناوی حوجرەی کوردستان بە ئومێدی ئەوەی بتوانین خزمەتێکی زیاتر بە زانستەکان و خوێندکاران بکەین.
ولله الحمد والمنة.
Yükleyen
أبو انس الشامي
Gereken Android sürümü
Android 5.1+
Kategori
Use APKPure App
Get حوجرەی کوردستان old version APK for Android
Use APKPure App
Get حوجرەی کوردستان old version APK for Android